عێراق: هیچ بەرزبونەوەیەکى ناسروشتى و هاتنەناوەوەیەکى تیشکمان تۆمار نەکردوە

KNN : Kurdish News Network
12:20 - 16/06/2025
عێراق
+
-

دەستەى نیشتیمانى بۆ چاودێریی ئەتۆمیی و تیشکدانەوەى عێراق جەخت دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک تیشک دزەى نەکردوەتە ناو وڵاتەکە و دڵنیاییش دەدات کە رێکارەکانیان بۆ رێگریی گرتوەتەبەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەباح حوسنى، جێگری سەرۆکى دەستەکە بە رۆژنامەى فەرمیی عێراقى راگەیاندوە کە بەپێی پلانەکانى پێشو دەستەکەیان رێکارى خۆپارێزى جۆراوجۆرى گرتوەتەبەر، لەنێویاندا بەکارهێنانى سیستمى کۆنتڕۆڵکردنى تیشک و تۆڕى ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە و وێستگەى چاودێری.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە داتا هونەرییەکان هیچ بەرزبونەوەیەکى ناسروشتیی تیشکیان تۆمار نەکردوە و تەواوى سیستمەکانیش بەردەوام لە کاردان.

 

جەختیشى کردوەتەوە کە بەردەوام لەگەڵ لایەنەکانى حکومەت و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لەسەر هێڵن تا لە ئەگەرى هەر روداوێکى کتوپڕدا بتوانن رێگریی بکەن.

68 جار خوێندراوەتەوە