سیناتۆرێکى کۆمارییەکان دەڵێت: راوەستاندنى شەڕ
لەئێستادا بەدەستى ئێرانە و ئەو وڵاتە دەتوانێت لە سبەینێوە شەڕ رابگرێت ئەویش بە
وازهێنانى لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى.
هەواڵ:KNNC
تیم شیهى، سیناتۆرى
کۆمارییەکان بە تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێن،ى راگەیاندوە؛ پێویست ناکات ئەمەریکا
راستەوخۆ بەشدارى لە شەڕى ئێران و ئیسرائیل بکات، تەنها پێویستە دڵنیا ببنەوە کە
تواناکانیان لە هاوکاریکردنى ئیسرائیل ورد و سەرکەوتو بێت.
وتوشیەتى: گەلى
ئەمەریکا نایەوێت چیتر وڵاتەکەمان شەڕ لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکات و نامانەوێت
بچینە ناو شەڕێکى درێژخایەن.
جەختیشى کردوەتەوە کە
گۆڕینى رژێم لە ئێران تەنها بڕیارى هاوڵاتییانى وڵاتەکەیە و بڕیارى کەسى دیکە نییە
وتوشیەتى: ئێران بە وازهێنانى لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى دەتوانێت سبەینێ ئەم شەڕە
رابگرێت.
471 جار خوێندراوەتەوە