دۆناڵد ترەمپ: ئەو حەزەى جارانم نەماوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران

KNN : Kurdish News Network
12:43 - 17/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى ئەمەریکا جارێکى دیکە جەخت دەکاتەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆم و دەشڵێت: پێشتر بە ئێـرانم وت: کە پێوستە دانوستان بکەین و رێک بکەوین، ئەوان نەیانکرد و ئێستا شارەکانیان وێران بوە؛ ئێستاش ئەو حەزەى جارانم نەماوە لەسەر ئەو دانوستانە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لەنێو فڕۆکە و لەکاتى گەڕانەوەى بۆ واشنتۆن رایگەیاند؛ پێدەچێت نوێنەرى ئەمەریکا بنێرێت بۆلاى ئێرانییەکان بۆ دانوستان، بەڵام ئەو کارەى دەگەڕێتەوە سەر ئەوەى لەکاتى گەڕانەوەى بۆ کۆشکى سپى چى رودەدات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر بێتو هێرش بکرێتەسەر بارەگاکانیان ئەوا زۆر بەهێزەوە وەڵامیان دەبێت و جەختیشى کردەوە کە ئەوان خاوەنى خەڵکانى زۆر مەزنن و دەزانن چۆن بەرگرى لەخۆیان بکەن و وتیشى: ئەفسەرەکانى خۆمان خۆش دەوێت و ئەوانیش دەزانن کە نابێت دەست لە هێزەکانمان بدەن.

 

لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند کە ئەو کۆتایی راستەقینەى دەوێت نەک ئاگربەست و ئێران دەبێت بە تەواوەتیی دەستبەردارى بەرنامە ئەتۆمییەکەى بێت.

 

لەبارەى بەشداریکردنى راستەوخۆى ئەمەریکا لە تێکشکاندنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران سەرۆکى ئەمەریکا وتى: گەرەنتى نییە راستەوخۆ لە ئێران نەدەین، لێکۆڵینەوە دەکەین و ئەوەى دەمانەوێت ئەوەیە کە نابێت ئێران چەکى ئەتۆمی هەبێت و لە دوو رۆژى داهاتو دەزانن چى رودەدات و ناشتوانم پێتان بڵێم چى دەبێت.

 

لەبارەى کۆبونەوەى جى حەوتیش وتى: کۆبونەوەیەکى زۆر باشمان هەبو لە جى حەوت، لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنێکمان واژۆ کرد و لەسەر زۆر شت رێککەوتین، رێککەوتن نەما لەگەڵیان نەکەم.


303 جار خوێندراوەتەوە