سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل
بۆ سه‌ر ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى ده‌كه‌ن و داواش لە كۆمەڵكەی
نێودەوڵەتی دەكات كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ پەرەنەسەندی
پشێوی و ئاڵۆزییەكان بكات.
هەواڵ: (KNNC)
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل
بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى
ناكۆكييه‌كاندا ده‌كات و ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر
ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، روبه‌ڕوبونه‌وه و رێكارى سه‌ربازى،
ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه
كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان
له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره رێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه
بگيرێت.
42 جار خوێندراوەتەوە