بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە سەرکەوتویی توانیویانە یەکەم گورزی سەربازی لە تاران بدەن و دڵی پیتاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکان بکەنە ئامانج و جەختیشیکردوەتەوە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی دوای هێڕشەکانیان بۆسەر تاران، نەتانیاهۆ رایگەیاند؛ جەختیشی کە سوپای ئیسرائیل "دڵی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران و دڵی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی"ی کردۆتە ئامانج.
لێدوانەکانی نەتانیاهۆ لە دوای هێرشەکانی وڵاتەکەی دێت بۆسەر تاران، کە بەهۆیەوە، ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئێرانی و شارەزایانی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە کوژران.
نەتانیاهۆ خەختیشیکردوەتەوە، چەندین دامەزروەی ئەتۆمیان کردوەتە ئامانج، لەوانە دامەزراوەی نەتەنز؛ شوێنێک کە بە ناوەندی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران ناسراوە و وتوشیەتی گورزی یەکەممان بە سەرکەوتوی ئەنجامدا و درێژە بە هێرشەکانمان دەدەین.
داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەشی کردوە ڕێنماییە سەربازیەکان پەیڕەو بکەن و وتوشیەتی؛"ڕەنگە هاوڵاتیان ناچاربن بۆ ماوەیەکی زۆر لە پەناگەدا بمێننەوە".
دەشڵێت؛ تا ئەو کاتەی بزانی ئێران مەترسییە بۆ سەریان هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
53 جار خوێندراوەتەوە