خامنەیی: تۆڵە دەکەیەنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:39 - 13/06/2025
جیهان
+
-


دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل، ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل بەم کارەیان  چارەنوسێکی تاڵ و ئازاربەخشیان بۆ خۆیان ئامادە کردوە و بە دڵنیاییەوە وەریدەگرێت.

هەواڵ: KNNC


عەلی خامنەی بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەستی پیس و خوێناوی خۆی بەڕوی تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان کردەوە و ناوەندەکانی نیشتەجێبونی کردوەتە ئامانج.

 بە لێدان لە ناوەندەکانی نیشتەجێبون زیاتر لە هەمو کاتێک سروشتی خراپی خۆی ئاشکرا کرد و  ڕێژیم دەبێ چاوەڕوانی سزای توند بێت.


خامنەی دەشڵێت؛ لە هێرشەکانی دوژمندا چەندین فەرماندە و زانا شەهید بون. جێنشین و هاوکارەکانیان دەستبەجێ دەست بە ئەرکەکانیان دەکەنەوە.

وتوشیەتی  بەم تاوانەی ئیسرائیل چارەنوسێکی تاڵ و ئازاربەخشی بۆ خۆی ئامادە کردوە و بە دڵنیاییەوە باجەکەی بە توندی وەردەگرێت.

54 جار خوێندراوەتەوە