بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، لە
قۆناغی یەکەمدا ناوی نزیکەی 15 هەزار فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی
زەوی، دەشڵێت: ئەو خاوەن زەویانەی تاپۆیان هەیە لە ٪12ی زەوییەکەی
لە ناو موڵکەکەیدا پێی دەدرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
شاڵاو جەمال، بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە کەی
ئێن ئێنی راگەیاند: لە ئێستادا و لە قۆناغی یەکەمدا ناوی نزیکەی 15 هەزار فەرمانبەر
لە ئەنجومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
ئاماژەی بەوەشکرد: شارەوانی سلێمانی داوای لێکردون
ئەو زەویانەی سۆتکە و سورەگا لە نزیک تاسڵوجە، کە کەوتوەتە سنوری شارەوانی سلێمانیەوە دەست
هەڵگرتن و کوژاندنەوەی بۆ بکرێت، وتیشی: لە ئێستادا لە جێبەجیکردنی رێکارە
یاساییەکان بەردەوامن و خەمڵاندنیان بۆ دەکرێت.
لەبارەی مافی خاوەن زەوییە کشتوکاڵیەکانیشەوە
وتی: ئەو زەوییانەی تاپۆن لە ٪ 12 زەوییەکەی لە ناو موڵکەکەدا دەدرێتەوە
بە خاوەنەکەی، ئەو کەسانەشی بەڵگەنامەی کشتوکاڵیان هەیە بە پێی یاسای یەکی ساڵی
2008 لە ٪3 قەرەبو دەکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد: بە پێی ماستەر پلانی شارەوانی
سلێمانی، پێنج شوێنی کشتوکاڵی دیاریکراوە کە کاری کوژاندنەوەیان بۆ بکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن 60 هەزار
فەرمانبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و دەتوانن سودمەندبن لە
وەرگرتنی پارچەیەک زەوی، بەڵام شارەوانی سلێمانی تەنها 20 هەزار پارچە زەوی هەیە.
153 جار خوێندراوەتەوە