بەهۆی ئاگره‌كه‌ی
شاخی ده‌لوجه‌ی قه‌ره‌داغەوە (250) دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاون
و لێكۆڵینەوە لە روداوه دەستیپێكردوە و تا ئێستاش كەس ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هەواڵ: (KNNC)
شیرین مه‌حمود،
قائیمقامی قه‌زای قه‌ره‌داغ بە (KNN)ـی
راگەیاند: ئاگره‌كه‌ی شاخی ده‌لوجه زیانی (250) دۆنم پوش و پاوان و
دارستانی سروشتی لێكەوتوەتەوە ئەمە بێجگە لەئەوەی كە ژماره‌یه‌كی زۆر ئاژه‌ڵی كێوی
لەناوبردوە، به‌ڵام زه‌وی و باخی جوتیارانی سنوره‌كه زیانیان پێنه‌گه‌یشتوه.
وتیشی:
ئاگرەكە لە كاتژمێر (11:00)ـی دوێنی شەو كەوتوەتەوە و لە كاتژمێر (04:00)ـی
بەرەبەیان توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن، هەروەها لە كاتژمێر (12:00)ـی ئەمڕۆ جارێكی
دیكە سەرهەڵدایەوە، جارێكی دیكەش كۆنترۆڵیان كردوەتەوە.
رونیكردوەتەوە،
لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جارێكی دیكەی ئاگرەكە، لە ئێستادا بەوردی چاودێری شوێنەكە
دەكەن.
قائیمقامی قه‌زای
قه‌ره‌داغ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
نزیك ئه‌ستێڵه و شوێنێكی گه‌شتیارییه و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار رویان تێكردوه،
لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستیپێكردوە، تا
ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئاگركەوتنەوەكە ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سلێمانی - بڕیار
نامیق
106 جار خوێندراوەتەوە