سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی بە نادەستوری بڕیاری
راگرتنی موچەی خەڵکی کوردستانیان داوە كە ئەو هەوڵانە بۆ گوشار خستنە سەر هەرێمی
كوردستانە، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە هەوڵەكانیان سەركەوتو نابن.
هەواڵ: (KNNC)
مەسرور بارزانی،
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی دامەزراوەی ڤیزت کوردستان رایگەیاند: بەرپرسانی
حکومەتی فیدراڵی بە نادەستوری بڕیاری راگرتنی موچەی خەڵکی کوردستانیان داوە، بەڵام
لە هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە بەردەوام دەبن.
وتیشی: هیوادارن لە زوترین كاتدا كێشەی موچە چارەسەربكرێت، بەجۆرێك
كەلە بەرژەوەندی هەمو لایەكدا بێت.
سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو هەوڵانە بۆ گوشار خستنە سەر هەرێمی
كوردستانە، بۆیە بەدڵنیاییەوە لە هەوڵەكانیان سەركەوتو نابن.
139 جار خوێندراوەتەوە