لە ئەمڕۆوە سایلۆی
هەولێر دەست بەوەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران دەکات، بەڕێوەبەری
سایلۆکەش دەڵێت: جوتیاران ماوەی 45 رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ رادەستکردنی
گەنمەکەیان.
هەواڵ:KNNC
میران بەختیار، بەڕێوەبەری
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر (10:00) سایلۆکە بەروی جوتیاران دەکرێتەوە
و دەتوانن بێن بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان رادەستبکەن و بۆئەو پرۆسەیەش ماوەی 45
رۆژیان لەبەردەمدایە.
وتیشی: ، لە کۆی 400 هەزار تۆن گەنم کە بەغداد وەک پشکی هەرێمی کوردستان
دیاریکردوە، بڕی 122 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر تەرخانکراوە.
لە سنوری
پارێزگای هەولێر دوو سایلۆی گەنم هەن، ئەوانیش سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپەن، بەڵام
بەوتەی میران بەختیار ئەمساڵ گەنم لە سایلۆی قوشتەپە وەرناگیرێت، چونکە گەنمی ساڵی
رابردوی تێدا ماوە.
بۆ ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، تەنها 400 ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی
ھەرێمی کوردستان وەربگرێت لەو بڕەش 122 و 600 تۆن بۆ هەولێر، 145 هەزار و 576 تۆن
بۆ سلێمانی و 117 هەزار و 911 تۆن بۆ دهۆک و 13 هەزار و 932 تۆنیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە
دیاریکراوە.
بە
وتەی حەیدەر گەرعاوی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ پارەی
نەختینە کەمە، نازانن کەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.
94 جار خوێندراوەتەوە