لە چوار رۆژى جەژنى
قورباندا 22 روداوى هاتوچۆ لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى
گەرمیان و راپەڕین رویانداوە، بەهۆیەوە 23
کەس بریندار بون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵ:KNNC
رادیۆى فەرمیی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند؛ لەماوەى چوار رۆژى جەژنى قورباندا، لەپارێزگاى
سلێمانى نۆ روداوى هاتوچۆ رویانداوە کە دوانیان لە دەرەوەى سەنتەرى شارەکە بوە،
حەوت کەس تێیاندا بریندار بون و کەسێکیش گیانى لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەکە،
لە پارێزگاى هەڵەبدە سێ روداوى هاتوچۆ رویانداوە و کەسێکیش بریندار بوە.
دواى سلێمانى، ئیدارەى گەرمیان زۆرترین روداوى
هاتوچۆى لێ تۆمار کراوە، بەجۆرێک لەو چوار رۆژەدا 8 روداو رویاناوە و 11 کەس
بریندار بون و کەسێکیش گیانى لەدەستداوە.
ئیدارەى راپەڕین لە رۆژانى جەژندا کەمترین
روداوى هاتوچۆى تێدا تۆمار کراوە، لەو ماوەیەدا دوو روداوى هاتوچۆ رویانداوە،
بەڵام لەو دوو روداوەدا پێنج کەس بریندار بون.
88 جار خوێندراوەتەوە