پێگەی ئاکسیۆسی بڵاویکردوەتەوە،
نەتانیاهۆ بۆچونی لەسەر ئەحمەد شەرع گۆڕاوە و پێی وایە بەوشێوەیەی نییە کە
بیریان لێکردوەتەوە و بە دەستەمۆی ئەنقەرەیان دەزانی، بۆ ئەو مەبەستەش بە ئەمەریکای ڕاگەیاندوە؛ ئامادەن
بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتەکەی شەرعدا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە پێگەی ئاکسیۆی ئەمەریکی لە زاری دوو
بەرپرسی ئیسرائیلیەوە ئاشکرای کردوە، ئیسرائیل داوای نێوەندگیری کردوە لە ئەمەریکا
بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ سوریادا.
پێگەکە ئاشكرای کردوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی
دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریای ڕاگەیاندوە، ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ
سەرۆکی کاتی سوریادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەرە ئەمەریکییەکە، ئەمە یەکەمجارە نەتانیاهۆ
داوای دانوستانی ڕاستەوخۆلەگەڵ حکومەتی کاتی سوریادا بکات.
هەروەها ئەوەشی
ئاشکرا کردوە کە لە ئێستادا ئیسرائیل بۆچونی گۆڕاوە لەسەر ئەحمەد شەرع و پێی وایە لەوە
گونجاوترە کە بیریان لێ دەکردەوە و بە دەستەمۆی ئەنقەرەیان دەزانی.
165 جار خوێندراوەتەوە