لە دو ئۆپراسیۆندا ئاسایشی عێراق، لە
پارێزگای ئەنبار دەست بەسەر زیاتر لە (33) هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر و دو هەزار
دەرزی ترامادۆڵدا دەگرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانی
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی دو ئۆپەراسیۆنی
تایبەتیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە كە لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا، یەکێک لە مەترسیدارترین
بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانییان دەستگیرکرد كە پێشتر لەلایەن دادگاوە فەرمانی
دەستگیركردنی بۆ دەرچوبو.
رونیكردوەتەوە، لەكاتی دەستگركردنی
تۆمەتبارەكە کە لەلایەن هێزە تاکتیکییەکانی بەغدادەوە دەستگیركرا، زیاتر لە سێ هەزار
حەبی کاپتاگۆن و بڕێک مادەی کریستاڵی پێبوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئۆپراسیۆنی
دوەمی هێزەكانیاندا، كە بەهاوكاری وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای دەرمانسازان
ئەنجامدرا، لە كۆگایەكدا كە بۆ ماددە هۆشبەرەكانیان تەرخانكردوە، ژمارەیەك بازرگان
دەستگیركران.
ئاسایشی عێراق راشیگەیاندوە: لە
كۆگاكەدا دەستبەسەر زیاتر لە (30) هەزار حەبی دەرونی و قاچاغ و دو هەزار و (500)
دەرزی ترامادۆڵدا گیراوە، هەروەها بۆ روبەڕ،كردنەوەیا بە دەسەڵاتی یاسا، سەرجەم
تۆمەتباران رێكاری یاسایی دژیان گیراوەتەبەر.
187 جار خوێندراوەتەوە