چوارچێوەی هەماهەنگی: دەرکردنی یاسای نەوت و غاز کرۆکی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 03/06/2025
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی، جەخت لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز دەکاتەوە، داواشدەکات هەمو پرسە نیشتمانییەکان بەپێی دەستور و یاسا چارەسەر بکرێن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد رایگەیاند، دەبێت بەپێی دەستور و یاساکانی حوکمڕانی مامەڵە لەگەڵ هەمو پرسە نیشتمانییەکاندا بکرێت.

 

جەختیشدەکاتەوە لە پابەندبونی حکومەتی فیدراڵی بە پاراستنی مافەکانی هاوڵاتییان و هەوڵە جدییەکان بۆ لابردنی هەمو ئاستەنگەکان.

 

هەروەها، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە پێویستی دەرکردنی یاسای نەوت و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکاتەوە، چونکە بە خاڵی ناکۆکی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی دادەنێت.

 

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە  ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە و داوای لە هاوڵاتییانی عێراق کردوە "کارتی دەنگدانی بایۆمەتری نوێ بکەنەوە و بەشێوەیەکی فراوان و چالاک و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن".

172 جار خوێندراوەتەوە