دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی بارانبارین و تۆز و خۆڵ و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بەڕێوەیە

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 03/06/2025
عێراق
+
-

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات، رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە بگرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردوەتەوە، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە.

 

هەروەها، سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم، هەروەها بەهۆی خێرایی با-ـوە دەبێتەهۆی دروستبونی تۆز و خۆڵ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و لە رۆژی هەینیشدا پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا بەرزدەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە بەمشێوەیە دەبێت: سلێمانی و هەولێر 34 پلە، ئەنبار 35، کەرکوک 36، بەغدا، نەینەوا، سەڵاحەدین، و دیالە 37، کەربەلا، بابل، واست، دیوانیە 38، و بەسرە 40.

212 جار خوێندراوەتەوە