حەلبوسی: پێویستە ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكرێن

KNN : Kurdish News Network
06:21 - 04/06/2025
عێراق
+
-

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق، دەستپێشخەریەك رادەگەینێت و ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات؛ پێویستە ناكۆكییەكانی نێوانیان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكرێن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدومی عێراقی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (X) رایگەیاند: لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی سیاسی، پەرۆشیی بۆ سەقامگیربونی وڵات و پێدانی ماف بە خاوەن مافەكان لەسەرانسەری وڵاتدا، ئەم چەند خاڵە دەخاتەڕو كە مەبەستی سەرەكی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادە.


دەشڵێت: دەرهێنان و بەكارهێنان و بەبازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە، هەروەهائیدارەدان و پاراستنی سنور و دەروازەكان و سەپاندنی رسومات و رەسمی گومرگی، تەنها لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵییە و بەرپرسیارییەتی تەواوی دەبێت لە رێگریكردن لە قاچاخچییەتی.


یەكێكی دیكە لە خاڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق، سەرۆكی حزبی تەقەدوم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، حكومەتی فیدراڵی كە تەواوی خەرجییەكان لەئەستۆ دەگرێت پێویستە  دابەشكردنی تەرخانكراوە داراییەكان لە بودجە بۆ وەزارەت و پارێزگا و هەرێمەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان دادپەروەرانە بێت.

309 جار خوێندراوەتەوە