نرخی نەوت بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:30 - 07/06/2025
ئابوری
+
-

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 66 دۆلار و 47 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشو نرخەکەی یەک دۆلار و 13 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 64 دۆلار 58 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی یەک دۆلار و 21 سەنت بەرزبوەتەوە.

59 جار خوێندراوەتەوە