نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیانکەمێک دابەزیوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 65 دۆلار و 16 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشو نرخەکەی 20 سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 63 دۆلار 19 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 18 سەنت دابەزیوە.
87 جار خوێندراوەتەوە