جیهان؛ نرخی خۆراك بەرێژەی لە (0.8%) دابەزیوە

KNN : Kurdish News Network
05:10 - 06/06/2025
ئابوری
+
-

بەراورد بە مانگی نیسان، لە مانگی ئایاردا نرخی بەروبومە كشتوكاڵی و خۆراكە ماددەكان بەرێژەی لە (0.8%) دابەزیوە كە یەكێك لە هۆكارەكانیش باشتر بونی بارودۆخی بەرهەمهێنانییانە.


هەواڵ: (KNNC)

 

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان  (FAO) رایگەیاند: سەرباری ئەوەی ساڵانە نرخەكەی زیادی كردوە، بەڵام بەراورد بە مانگی نیسان، نرخی خۆراكە ماددەكان لە مانگی ئایاردا بەڕێژەی لە (0.8%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش هۆكارەكەی بۆ دابەزینی نرخی دانەوێڵە، شەركر و زەیتی روەكی دەگەڕێتەوە.


رونیكردوەتەوە، بەهۆی باشتربونی بارودۆخی بەرهەمهێنانی بەروبومە گشتوكاڵییەكان لە چەندین وڵاتی  نیوەگۆی باکور، بەتایبەتی ئەوروپا و ئەمەریکا، هۆكاری دابەزینی نرخە، ئەمەش نیگەرانییەکانی  کەمکردەوەتەوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، بەرهەمهێنانی گەنمەشامی بەڕێژەیەكی زۆر كە ئاستی پێوانەیەی نوێی تۆماركردوە، لە ئەمەریکای باشور، بەتایبەتی ئەرجەنتین و بەرازیل، یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی بەروبومە كشتوكاڵییەكان، بەڵام نرخی برنج بەڕێژەی (1.4%) بەرزبووەتەوە.


بۆ دیاریكردنی نرخ، رێكخراوی فاو نرخی ئەو بەروبومە كشتوكاڵیی و خۆراكە ماددانەی كردوە بەبنەما كە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین بازرگانیان پێوەدەكریت كە بەراورد بە مانگی نیسان لە (0.8%) نرخی خۆراك دابەزیوە.

98 جار خوێندراوەتەوە