وەزارەتی نەوتی عێراق جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوونی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا
کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی
نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانییەوە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بۆ هەناردەکردن و
پڕکردنەوەی داهات بۆ خەزێنەی گشتی.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، پێشتر بۆ
گەیشتن بەو ئامانجە نامە و وەفدی فەرمی سەردانی حکومەتی هەرێمی کردوە، بەڵام بێ
سوود بوو.
وەزارەتەکە جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنی
ڕادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو کە بە ڕێککەوتن
لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچووە، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی
جێبەجێ بکات، چونکە بەردەوامیی ڕادەستنەکردنی نەوت زیانێکی دارایی بەرچاو بە عێراق
دەگەیەنێت و ناوبانگی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
وەزارەتی نەوت دەڵێت: پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم
بە دەستوور و یاساکە بووەتە هۆی ئەوەی دووجار زیان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و
خەزێنەی گشتی بکەوێت:
یەکەمیان وەرنەگرتن و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و سودمەندبوون لە داهاتەکانی.
زیانی دووەمیش ئەوە بوو کە وەزارەتی نەوت ناچار بوو بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکان کەمبکاتەوە لەپێناو پابەندبون بە بڕیارەکانی ئۆپیک
وەزارەتەکە چاودێری ئەو زانیاریانە دەکات
کە ئاماژە بە بەردەوامی قاچاخی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن و وەزارەتی
نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەکات لەو بارەیەوە
و مافی خۆیەتی بەردەوام بێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان لەو بارەوە.
210 جار خوێندراوەتەوە