نرخی نەوت بەرزبونەوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 04/06/2025
ئابوری
+
-

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

 

ئابوری: KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 65 دۆلار و 36 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشو نرخەکەی 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 63 دۆلار 13 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 23 سەنت بەرزبوەتەوە

196 جار خوێندراوەتەوە