لەکاتی قوربانیکردن زیاتر لە 14 هەزار کەس لە تورکیا بریندار بون

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 07/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و لە کاتی قوربانیکردنی ئاژەڵ لە سەرانسەری تورکیا زیاتر لە 14 هەزار کەس برینداربون. 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

کەمال مەمیشئۆغڵو، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە سەرانسەری تورکیا بە گشتی 14 هەزار و 372 کەس لە 81 پارێزگا لە کاتی قوربانیکردندا بە شێوازی جۆراوجۆر برینداربون و چارەسەریان لە دامەزراوە تەندروستییەکان وەرگرتوە.

 

بەپێی داتاکان، لە ئەنقەرە هەزار و 49 کەس، لە ئیستەنبوڵ 753 کەس، لە قۆنیا 655 کەس، لە دیلۆک 634 کەس و لە مانیسا 572 کەس برینداربون.

 

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، بۆئەوەی رێگری لە ڕوداوی لەم جۆرە بکرێت، دەبێت قوربانی لە لایەن کەسانی ڕاهێنراو و لێهاتوەوە ئەنجامبدرێت.

64 جار خوێندراوەتەوە