رێكخراوێكی ئەمەریكی
ژمارەی هێرش و پەلامارەكانی توركیا لە مانگی ئایار بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: بەراورد بە مانگی
نیسان بەرێژەی لە (143%) زیادیانكردوە.
هەواڵ: (KNNC)
كامەران عوسمان،
لە تیمی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریکی بە (KNN)ـی رایگەیاند: لە مانگی ئایاردا سوپای توركیا (510) جار هێرشی
كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان بەمەش بەرێژەی لە (143%) بەراورد بە مانگی نیسان و لە
(332%) بە مانگی ئایار، ژمارەی بۆردومانەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای
دهۆك زیادی كردوە.
وتیشی: سەرجەمی
هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، بۆ سەر قەزای ئامێدی چڕكراونەتەوە
بەجۆرێك لە (98%)ـی بۆردومانەکان بۆسەر قەزاكە
بون، هەروەها لە (2%)ـی بۆردومانەکان بۆ سەر
قەزای زاخۆ بون.
رونیكردوەتەوە كە،
لە مانگی ئایاردا، سوپای تورکیا (458) هێرشی لەڕێگەی (36) جار تۆپباران، (16) جار فڕۆکەی جەنگی و (16) هێرشی دیكەی لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە
ئەنجامداوە.
كامەران عوسمان،
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەی هێرشەکانی تورکیا لە ساڵی (2025)ـدا گەیشتوە بە هەزار
و (14) بۆردومان كە زۆرترین هێرشیش کە لەڕۆژێکدا تۆمارکرابێت لە رۆژی (12ـی ئایار)
رۆژی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بوە كە (94) جار هێرشی ئەنجام داوە.
183 جار خوێندراوەتەوە