سندوقی گەشەپێدانی
عێراق بۆ بەرهەمهێنانی شیری کۆرپە ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای (Agrium Capital)ی بەریتانی واژۆکرد بۆ
دامەزراندنی یەکەم کارگەی مۆدێرن بە
سەرمایەی 200 ملیۆن دۆلار.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە،
دوای واژوکردنی گرێبەستێکی بە سەرماییە 200 ملیۆن دۆلار لە نێوان سندووقی گەشەپێدانی
عێراق و کۆمپانیای (Agrium Capital)ی بەریتانی بۆ دامەزراندنی یەکەم کارگەی مۆدێرن بۆ بەرهەمهێنانی شیری کۆرپە،
کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی کارگەکە 85%ی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی پردەکاتەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری
جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق، محەمەد نەجاڕ، ڕایگەیاند: پڕۆژەکە ڕەنگە
یەکێک بێت لە بچوکترین پڕۆژەکان کە ئێمە ئەنجاممان داوە، بەڵام نزیکترینە لە دڵی
من و لە دڵی هەمو عێراقییەکان بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکەی بۆ ئایندەی گەنجانی عێراق، كە عێراق ساڵانە ژمارەی لەدایکبونەکانی
لە زیادبوندایە و دەگاتە یەک ملیۆن منداڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"زۆرێک لە جۆرەکانی شیری کۆرپەی هاوردە بەهای خۆراکی بەرزیان نییە، بۆیە پێمان
وایە ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی ئەوتۆی هەیە بۆ تەندروستی منداڵانی عێراق و نەوەکانی
داهاتو".
ڕۆد باسێت، بەڕێوەبەری
کارگێڕی کۆمپانیای Agrium Capital بەریتانی ڕایگەیاند:
کۆمپانیاکەیان جیهانییە، پڕۆژەکانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان جێبەجێ دەکات، هەروەها
نزیکەی 3 هەزار کارمەندی دامەزراندوە و ئەزمونێکی
بەرفراوانیان هەیە لە بەرهەمهێنانی شیری کۆرپە و چەندین کارگەی تایبەتمەند لە سەرانسەری
جیهاندا بەڕێوەدەبەن.
446 جار خوێندراوەتەوە