سوپای پاسداران: هەر وڵاتێك بەشداری هێرشكردنە سەر ئێران بكات باجی قورس دەدات

KNN : Kurdish News Network
05:01 - 05/06/2025
جیهان
+
-

جارێكی دیكە سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات لەسەر هێرش كردنە سەر وڵاتەكەی و فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: هەر وڵاتێك بەشداری هێرشكردنە سەر ئێران بكات باجی قورس دەدات.


هەواڵ: (KNNC)


لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند: هەر وڵاتێك لە چالاکیەکی سەربازییەكان دژ بە وڵاتەكەی تێوەگلابێت، باجێکی قورس دەدات و پەشیمان دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی سوپا بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەك.


وتیشی: ئیسرائیل ئاگاداری توانا سەربازییەکانی سوپای پاسدارنی ئێرانە، هەر پێکدادانێک روبدات دەبێتە هۆی لەناوچونی ئەو قەوارەیە، بۆیە ئەگەر هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆسەریان دوبارە ببێتەوە وەڵامێكی توند و بەرفراوان دەدرێنەوە.


فەرماندەكەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر وڵاتێک بەشداربێت لە هێرشكردنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، پێویستە بەرپرسیاریەتییەكەی لە ئەستۆ بگرێت چونكە وەڵامی توندیان دەدەنەوە و دەبێت باجێكی قورس بدات.


لێدوانەكەی فەرماندەی سوپای ئێران لەكاتێكدایە، ئەمەریکا و ئیسرائیل رایانگەیاندوە؛ لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، تەلئەبیب هەوڵی بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەوڵاتە بدات.

443 جار خوێندراوەتەوە