سامانە سروشتیەكانی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە

KNN : Kurdish News Network
04:34 - 05/06/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت: تۆمەتەکانی بەغداد بۆ لادانی سەرنجە لە ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی عێراق و جەختیش دەكاتەوە زیاتر لە (11) ملیۆن بەرمیل نەوتیان رادەست كردوە، بەڵام بەغداد پارەی بۆ هەرێم نەناردوە.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم وەڵامى حکومەتى عێراقی داوەتەوە و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ تۆمەتەکانی بەغداد لەبارەى قاچاخچێتی نەوت لە هەرێم هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ لادانی سەرنج لەو قاچاخچێتی و گەندەڵییە بەربڵاوەی کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق رودەدات.


رونیكردوەتەوە، بەپێی دەستوری عێراق، هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ دو هێندەی ئێستا زیاد بكات، بەڵام لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی وڵات ئێستا ئاستی بەرهەم هێنانی خۆی بۆ نیوەی بڕی پێویست دابەزاندوە.


دەشڵێت: حكومەتی هەرێم زیاتر لە (11) ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی حكومەتی عێراق كردوە، بەڵام لە بەرامبەردا یەک دیناریان ببۆ حكومەتی هەرێم نەناردوە.


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە، سەرباری ئەوەی هەرێم هەمو ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بە بەرپرسیارێتی و ئەرکە دەستورییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردوە.

368 جار خوێندراوەتەوە