وەزارەتی
گواستنەوەی عێراق بڵاویکردوەتەوە، 12 هێڵی
شەمەندەفەر کە دەیان ساڵە ڕاوەستا بون، تەواوکراون و خراونەتەوە گەڕ و دەشڵێن؛
گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی ئەنجامداوە بۆ دروستکردنی هێڵی نوێ.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەک شەممە،وەزارەتی
گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، کە 12 هێڵی شەمەندەفەری تەواو کردوە و چەندین ڕێڕەوەی
خستوە تەوە کار کە بۆ دەیان ساڵ ڕاوەستابون و هێڵی نوێش بە ستانداردی نێودەوڵەتی
دروست دەکرێت
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، میسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە: جگە لە 12 هێڵی شەمەندەفەر کە کارکردن تیایدا تەواو
کراوە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی ئەنجامداوە بۆ دروستکردنی هێڵی نوێ، ئەم جگە لەوەی چەند هێڵێکی نوێش بە ستانداردی نێودەوڵەتی لە ئێستادا دروست کراوە کە گرنگترینیان ئەمانەن؛
- هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەری موسڵ بۆ گواستنەوەی
نەوتی خاو دوای ڕاوەستانێکی زیاتر لە 20 ساڵ.
- هێڵی شەمەندەفەری شرگات لە موسڵ دوای پچڕانێکی بۆ
زیاتر لە 30 ساڵ.
- هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-فەڵوجە بۆ گەشتیاری.
- هێڵی دوانەی نێوان مسیب و مەحمودیە بە درێژی 40
کم.
- هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-سامەڕا بە درێژی 120 کم.
130 جار خوێندراوەتەوە