میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە، ئەمیر حسێن
مەغسودلو ناسراو بە تەتلۆ، دوای بێ ئومێدبون لە ئازادکردنی هەوڵی داوە خۆی بکوژێت،
بەڵام سەرکەوتونەبوە و لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیرری تەندروستییەوە لە یەکێک لە
نەخۆشخانەکانی تارانە، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند روداوەکە بەهۆی ژەهراوی بونەوەبوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بەهۆی بێهیوابونیەوە، هونەرمەندی ناسراوی ئێران، ئەمیر تەتەلۆ هەوڵی خۆ
کوشتنیداوە و سەرکەوتو نەبوە، بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە، ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کراوە، ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی دادوەری تاران دەڵێت هەوڵی خۆکوشتنی نەداوە و تەنها ژەهراوی بوە.
لەبارەی تەندروتسی هونەرەمەندە زیاندییەکەوە دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوەکردوە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیر و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە
لای خۆشیەوە خوشکی هونەرمەندەکە ، نەسیم مەغسودلو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام، بەبێ ئەوەی ڕونکردنەوەیەکی ورد بدات، نوسیویەتی؛ لێمان ببورە تەتەلۆ کە تۆمان نەناسی، 50 ساڵە هونەرمەندێکی وەک
تۆمان نییە و نازانین چۆن لێی تێبگەین.
ئەو هونەرمەندە تەمەن 37 ساڵە بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن
بە پیرۆزییەکان" و بە دوو تۆمەتی "هاندانی گەندەڵی و لەشفرۆشی" سزای
10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
لە ماوەکانی رابردودا، دەسەڵاتی دادوەری سزاکەی گۆڕی بۆ لە سێدارەدان و دوای بڵاوبونەوەی
هەواڵەکە، ، دەسەڵاتی دادوەری راتان رایگەیاند ئەوە بڕیاری کۆتایی نییە و پارێزەرانی
دۆسیەکە بە پشتبەستن بە مادەکانی 114 و 447 لە یاسای سزادانی ئیسلامی، هەوڵ دەدەن تۆمەتبارەکەیان
لە لەسێدارەدان ڕزگار بکەن.
1839 جار خوێندراوەتەوە