ترەمپ: پوتین داوای کرد بەشداربێت لە گفتوگۆکانی ئێراندا

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 04/06/2025
جیهان
+
-


ترەمپ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ پوتین کردوە و رایگەیاندوە: باسمان لە ئێران و ئەو ڕاستییە کرد کە کاتمان بۆ بڕیاردان لەسەر چەکی ئەتۆمی تەواو دەبێت و بە پوتینم وت ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.



هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی؛ لە پەیوەندییەکەماندا لەگەڵ سەرۆک پوتین، باسمان لە ئێران و ئەو ڕاستییە کرد کە کاتمان بۆ بڕیاردان لەسەر چەکی ئەتۆمی بەرەو تەواو بون دەچێت.



ترەمپ نوسیویەتی؛ بە سەرۆک پوتینم گوت کە ئێران ناتوانێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، جەختیشیکردوەتەوە  لەو پرسەدا، پێموایە هەردولامان ڕازیبوین.



هەروەها ئەوەشی باسکردوە کە پوتین پێشنیاری کردوە بەشداری لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بکات و جەختیکردوەتەوە؛ ئەگەر ئەو کارە  پرۆسەکە خێراتر بکات ئەوە گرنگە سەرۆکی روسیا  بەشداربێت  لە گفتوگۆکاندا.

 


 ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هەڕەشەی سەربازیی لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ڕوسیا کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا دەکات.

269 جار خوێندراوەتەوە