عەلی خامنەیی: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 04/06/2025
جیهان
+
-

عەلی خامنەیی پەیامێکی بۆ واشنتۆن نارد و رایگەیاند، هەزاران زانا و پسپۆریان لەبواری ئەتۆمدا هەیە و دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا رایگەیاند، شۆڕشی ئیسلامی ئێران رۆژئاوای توشی سەرسوڕمانکرد، وڵاتانی جیهان هەرگیز بە خەیاڵیاندا نەدەهات یەک پیاوی ئاینی بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی دارایی، بتوانێت نەتەوەیەک بەڕێوەبەرێت.

 

وتیشی: پێشنیاری ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دژایەتی دەسەڵاتی نیشتیمانی تاران دەکات.

 

خامنەیی جەختیکردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پێویستە، بۆیە هەرگیز واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنن.

 

راشیگەیاند، تاران هەوڵی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نادات.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، رێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت.

579 جار خوێندراوەتەوە