پێگەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە،
هەسەدە و تورکیا بە نێوەندگیری ئەمریکا گفتوگۆی راستەوخۆیان ئەنجامداوە، دەشڵێت:
تورکیا ڕازییە بە ئۆتۆنۆمییەکی نافەرمی لەڕۆژئاواى کوردستان.
هەواڵ:KNNC
پێگەی میدڵ ئێست ئای بەریتانی
بڵاویکردەوە: هەفتەی رابردو هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و تورکیا بە نێوەندگیری
ئەمریکا لەسەر ئایندەی سوریا گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش کردوە:
لەکۆبوەوەکەدا کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، ڕادەستکردنی زیندانیان و کەمپەکانی
چەكدارانی داعش و خێزانەکانیان، تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو سوپای سوریا لەژێر فەرماندەیی
دیمەشق، تاوتوێکراون.
هاوکات، بەرپرسێكی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا بە پێگەکەی راگەیاندوە: بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی
مانگى ئازار دەکەن لەگەڵ چۆنێتی گەڵاڵەکردنی وردەکارییەکان.
هەروەها، سەرچاوە نێوخۆییەکانیش
لە ئەنقەرە بە پێگەکەیان ڕاگەیاندوە: تورکیا ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی نافەرمی قبوڵ دەکات
ئەگەر هەسەدە بتوانێت هێزێكی ئاسایشی ناوخۆیی لەڕۆژئاواى کوردستان هەبێت و
حکومەتی خۆجێی لەگەڵ دەسەڵاتە شارەوانییەکان بەڕێوەببەن، بە پێچەوانەوە هەر هەنگاوێك
بەرەو ئۆتۆنۆمی فەرمی هێڵی سورە.
406 جار خوێندراوەتەوە