نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان
بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێشتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەیان
تۆمارکردوە.
ئابوری: KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە 64 دۆلار و 85 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشو نرخەکەی 22 سەنت
بەرزبوەتەوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە 62 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد
بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 28 سەنت بەرزبوەتەوە
187 جار خوێندراوەتەوە