نرخی زێڕ بەرزبوەوە... ئۆنسەیەک بە 3309 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 02/06/2025
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3309 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئابوریKNNC:

 

ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرێژەی 0.6٪ بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3309.89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بەڕێژەی ڕێژەی 0.6% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3333.30 دۆلار.

 

پێوەرەکانی دۆلار بەڕێژەی 0.1% دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیوە، ئەمەش وایکردوە زێڕ بەرزببێتەوە.

 

رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، نیازی هەیە باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بەڕێژەی 25-50% بەرزبکاتەوە، ئەوەش وایکرد نرخی زێڕ بەرزبونەوە تۆماربکات.

 

ەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوەوە و گەیشتە 33.04 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 1054.28 دۆلار و پالادیۆمیش لە 970.79 دۆلاردا جێگیرە.

116 جار خوێندراوەتەوە