نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەمە، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئابوری: KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 64 دۆلار و 26 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نزیکەی دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 62 دۆلار 48 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نزیکەی دوو دۆلار بەرزبوەتەوە
61 جار خوێندراوەتەوە