بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراو 100 ملیار دۆلارە و پارەی نەختینە بە دینار
و دۆلار بە تەواوی لە بەردەستدایە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد
یونس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی
عێراقی رایگەیاندوە، یەدەگی بانکی ناوەندی (100)ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، هاوکات
یەدەگی زێڕ (163) تۆنی تێپەڕاندوە.
راشیگەیاندوە، پارەی نەختینە بەتەواوی بەردەستە، بە بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی، هیچ کەموکورتییەک
لە ئارادا نییە.
دەشڵێت: بانکی ناوەندی قەوارەیەکی وەبەرهێنان نییە، بەڵکو
بایەخ بە بەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی دەدات لە عێراق و، ئامانجی ئەم یەدەگانە
قازانجکردن نییە، بەڵکو زامنكردنی بەدیهێنانی داهاتی گونجاوە.
274 جار خوێندراوەتەوە