بۆرسەی دیمەشق کرایەوە

KNN : Kurdish News Network
10:53 - 02/06/2025
ئابوری
+
-

دوای نزیکەی ساڵی لە داخستنی، وەزیری دارایی سوریا بۆرسەی دیمەشقی کردەوە و رایگەیاند، کرانەوەی بۆرسەکە دەرخەری ئەوەی ئابوری سوریا بوژاوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبونی ژمارەیەک زۆر لە وەبەرهێنەران و بازرگانان، دوای نزیکەی ساڵیک لە داخستنی وەزیری دارایی سوریا کرانەوەی بۆرسەی دیمەشقی راگەیاند.

 

د. محەمەد یاسر بەرنییە، وەزیری دارایی سوریا رایگەیاند، کردنەوەی بۆرسەی دیمەشق پەیامێکە بۆئەوەی ئابوری سوریا دەستی بە بوژانەوە و گەشەسەندن کردوە.

 

رونیشیکردەوە، بۆرسەی دیمەشق دەبێتە ناوەندێکی راستەقینە بۆ پەرەپێدانی ئابوری سوریا.

 

هاوکات، د.عبدالرزاق ئەلقاسم، سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی پارە و بازاڕەکانی سوریا رایگەیاند: دوای هەڵگرتنی سزاکان و کرانەوە بەڕوی وەبەرهێنەرانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، سوریا زەمینەیەکی گونجاو دەبێت بۆ دەرفەتی وەبەرهێنان.

199 جار خوێندراوەتەوە