دادگای فیدراڵیی عێراق: بەم نزیكانە تاوتوێی سكاڵای موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەكەین

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 01/06/2025
عێراق
+
-

فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان، سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بەردەوامی خەرجكردنی موچە تۆمار كرد، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت: دادگای فیدراڵی فەرمانی سالاری بۆ بەردەوامی پێدانی موچە دەردەكات.

هەواڵ:KNNC

 

دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرد سەبارەت بە داواكردنی بەردەوامی خەرجكردنی پارەی موچەی موچەخۆران.

لەسكاڵاكەدا داواكراوە، فەرمانی سالاری دەربكرێت بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ خەرجكردنی موچە، داوای پابەندكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان كراوە بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بانكەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندیی.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق بڵاوی كردەوە: لەدوای تۆماركردنی سكاڵاكە، دادگای فیدراڵی عێراق فەرمانی سالاریی دەردەكات بۆ بەردەوامی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

158 جار خوێندراوەتەوە