حەڵەب؛ بۆ جاری دوەم گۆڕینەوەی دیلەكان لەنێوان ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتى دیمەشق بەڕێوەچو

KNN : Kurdish News Network
07:15 - 02/06/2025
کوردستان
+
-


بۆ جاری دوەم، ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەنێوان كوردەكانی حەڵەب و بەرپرسانی دیمەشق بەڕێوەچو، لەو پڕۆسەیەدا 469 دیل لەنێوان هەردولا ئازاد كران 293 کەسیان شيرەڤان و هاوڵاتیی مەدەنی کورد بون.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە،   لە شاری حەڵەب بۆجاری دوەم و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە سەرەتای مانگی نیسانی ڕابردو لەنێوان ئەنجومەنی گشتیی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و ئیدارەی نوێی دیمەشق واژۆكرا، پرۆسەى ئاڵوگۆڕى دیلەکان بەڕێوەچو.

بەپێی میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان، 469 دیل لەلایەن هەردولا ئازاد كران، لەوانە 293 یان شەڕڤان و هاوڵاتی مەدەنی كورد بون و 176 یان كارمەندی دەسەڵاتی دیمەشق بون.

لەسەرەتای مانگی نیسانی ڕابردو، ڕێككەوتن كرا بۆ ئاسایییكردنەوەی دۆخی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەڵەب و پاراستنی دانیشتوانەكەی و ئاڵوگۆڕی دیلەكان، كە پێكهاتوە لە 14 بەندی سەرەكی و لەقۆناغی یەكەمدا، 146 دیل و 97 كارمەندی سەر بە حكومەتی دیمەشق ئاڵوگۆڕ كران.

بریار بو لە رۆژى 28ى مانگى ڕابردو، ئاڵوگۆڕى دیلەکان بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆى ڕازینەبونى دیمەشق بە ئازادکردنى ژنە شەڕڤانانى یەپەژە، ئاڵوگۆڕکردنى پرۆسەکە دواخرا..

385 جار خوێندراوەتەوە