ئاکسیۆس: ئەمەریکا پێشنیازی سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئێران کردوە

KNN : Kurdish News Network
10:22 - 02/06/2025
جیهان
+
-

 

پێگەی ئاکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرای کردوە، واشنتۆن لە نوێترین پێشنیازدا بۆ تاران داوای لێکردوە، پیتاندنی یۆرانیۆم سنوردار بکات و کەمیبکاتەوە بۆ 3٪ بەمەش واشنتۆن وازی هێناوە لە داواکارییەکانی پێشوی کە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پیتاندنی یۆرانیۆم بو.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ دوو شەممە،  پێگەی هەواڵی ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگاداری ڕاستەوخۆی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، ڕایگەیاند وە کە ئەو پێشنیازەی ئەمەریکا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەشی کردوە، بریتی بوە لە "پیتاندنی سنوردارکردنی یۆرانیۆم"؛ کە ئەم پێشنیازە تا رادەیەک پێچەوانەی هەڵوێستە گشتییەکانی واشنتۆنە.


بەگوێرەی ئاکسیۆس، ئەو پێشنیازە کە ڕۆژی شەممە لە لایەن ستیڤ ویتاکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی لە تاران پێشکەش کراوە، بڕگەگەلێکی وەک "سنوردارکردنی کاتی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی 3٪ .

هەروەها  پێشنیازەکەی ئەمەریکا  ڕاگرتنی چالاکییە نوێیەکانی توێژینەوە و ناچالاککردنی دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی ئێران بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەخۆدەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە  پێشتر ئیدارەی ترەمپ سوربون و  بە بەردەوامی باسیان لە پێویستی "بەتەواوی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران"  دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان،  پێشنیازەکە دەبێتە میکانیزمێکی باش بۆ چاودێری و پێداونەوه بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران و پێویستی قبوڵکردنی داواکاری ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی له خۆدەگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە،  هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر تاران کاتێک دەبێت ئەو وڵاتە "پابەندبوونی ڕاستەقینەی" خۆی بۆ ڕازیکردنی ئەمەریکا و ئاژانسی وزەی ئەتۆم  نیشان بدات

428 جار خوێندراوەتەوە