لە چوارچێوەی کاکردنی بەردەوام لە شەقامی (100)مەتری، کەناسراوە بەشەقامی شاڕێیی بابان بەهۆی کارکردن لە"یەکتربڕی تاسڵوجە"، لە ڕۆژانی داهاتودا و لە نزیک پردی تاسڵوجە ڕێگای سلێمانی - دوکان دادەخرێت .
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی بۆ دوکان بەهۆی کارکردن لە یەکتربڕی تاسڵوجە بە ڕوی شۆفێراندا دادەخرێت.
داوا لە شۆفێرایش دەکات تا کاتی تەواوبونی کارەکان، ڕێگەی دیکە بەکاربهێنن وەک لەم وێنەدا هێلکاری کراوە و داخستن وکردنەوەی ڕێگای لاوکی دیاری کراوە.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، ئەو ڕێگانەی ڕەنگیا سورە ، دادەخرێن و رێگا لاوەکییەکان کە بە ڕەنگی سەوز دیاری کراوە لە نەخشەکەدا کراوەن بە ڕوی شۆفێراندا و دەتوانن بۆ هاتوجۆکردن بەکاری بهێنن.
926 جار خوێندراوەتەوە