ئێران داوای لە ئەمەریکا کرد، گەرەنتی هەڵوەشاندنەوەی سزاکان بکات کە ئێستا
ئابوری وڵاتەکەیان خنکاندوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، ئیسماعیل باغایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی تاران وتی:
"ئێمە گەرەنتیمان دەوێت سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکان، بەڵام تا ئێستا لایەنی
ئەمەریکی نەیویستوە ئەو بابەتە لە ئەستۆ بگرێت".
لێداوانەکەی باغایی، ڕۆژێک
دوای ئەوە هات کە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەریخست تاران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی
زۆر پیتێنراوی زیاد کردوە.
هاوکات، ئەمڕۆ دوشەممە رۆژنامەی
وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ـی ئەمەریکی، کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی رێنمایی ئاڕاستەی
وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکای کردوە، بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ
بەسەر ئێراندا.
ڕۆژنامەکە بە
پشتبەستن بە سەرچاوەیەکانی بڵاویکردەوە، سزاکانی ئەمەریکا بەسەر فرۆشتنی نەوت-ـی
ئێراندا وەک خۆی دەمێنێتەوە.
تاران و واشنتۆن لە
مانگی نیسانەوە پێنج خولی دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە.
262 جار خوێندراوەتەوە