بزوتنەوەى حەماس: لەگەڵ واشنتۆن گەیشتین بە رێككەوتن

KNN : Kurdish News Network
05:59 - 28/05/2025
جیهان
+
-

لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی، كشانەی ئیسرائیل و رەوانەكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناو كەرتی غەززە  بزوتنەوەى حەماس ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا گەیشتن بەرێككەوتن، بەڵام تەلئەبیب رەتی دەكاتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی ئاگربەستی هەمیشەیی، کشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، رەوانەكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناو كەرتەكە لەڕێگەی لیژنەیەکی پیشەییەوە گەیشتون بە رێككەوتن.


رونیكردوەتەوە؛ لە بەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس (10) بارمتەی ئیسرائیلی و ژمارەیەک تەرم رادەست دەكاتەوە، هەروەها ئیسرائیلیش ژمارەیەك لە زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد دەكات، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەش لەگەڵ واشنتۆن لایەنی نێوەندگیر گەرەنتی دەکات.


لای خۆشییەوە، تەلئەبیب ئەو پێشنیازەی رەت كردوەتەوە بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتە رایگەیاندوە: ئیسرائیل  ئەو جۆرە پێشنیازە پەسەند ناكات، بەڵام لەبەرامبەر ئازادكردنی (10) بارمتەكەدا رەزامەندی لەسەر ئاگربەستێكی كاتی دەربڕیوە.

857 جار خوێندراوەتەوە