دژی بڕیاری وەرگرتنەوەی ڤیزا لە خوێندکارە چینییەکان... چین لە ئەمەریکا نیگەرانە

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 29/05/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی چین، ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای خوێندن بۆ خوێندکارانی چینی.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی چین ناڕەزایەتی دەربڕی دژ بە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ خوێندکارانی چینی کە لە ئەمەریکا دەخوێنن.

 

وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندوە، ئەمەریکا بە بیانوی ئایدۆلۆژیا و مافی نەتەوەیی ڤێزای خوێندکارانی چین-ـی بەشێوەیەکی "نا عەقلانی" هەڵوەشاندوەتەوە.

 

وەزارەتەکە دەشڵێت: بە توندی دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە و سکاڵا دژی بریارەکەی واشنتۆن تۆماردەکەن.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئیدارەی ترەمپ، ڤیزا بۆ قوتابیانی چینی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پارتی کۆمۆنیستی چینەوە هەیە یان لە بوارە هەستیارەکاندا دەخوێنن".

 

ئاماژەی بەوەش کرد، پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی ڤیزاکەماندا دەکەین، بۆ بەرزکردنەوەی پشکنینی سەرجەم داواکارییەکانی ڤیزای داهاتوو لە کۆماری گەلی چین و هۆنگ کۆنگەوە.

189 جار خوێندراوەتەوە