وەزارەتی بەرگری روسیا: هێزەكانمان چونەتە سێ شارۆچكەی دیكە لە ئۆكراینا

KNN : Kurdish News Network
02:52 - 29/05/2025
جیهان
+
-

سەرباری چڕ كردنەوەی هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگی ئۆكرانیا، بەڵام هێزەکانی روسیا توانیویانە بچنە ناو سێ شارۆچكەی تر و كۆگایەكی گەورەی موشەكیش بەئامانج بگرن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی یەکەکانی گروپی هێزەکانی رۆژئاوا، توانیویانە سەركەوتوانە بچنە ناو شارۆچكەی سترۆیڤکا لە ئۆبلاستی خارکیڤ و هێزەكانیان لە باشوریش رۆشتونەتە ناو گوندی گناتۆڤکا لە کۆماری گەلی دۆنێتسک.


رونیكردوەتەوە، یەکەکانی گروپی هێزەکانی ناوەندی روسیا توانیان بڕۆنە ناو شارۆچكەی شێڤچێنکۆ-پێرڤۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسک و زیانێكی گەورە بە هێزەكانی ئۆكرانیا بگەیەنن ئەمە جگە لە ئەوەی كە زیاتر لە هەزار سەربازیان دەستگیركردوە.


ئاشكرایكردوە كە، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی روسیا توانیوانە حەوت بۆمب لە جۆری (JDAM) بەئامانج بگرن لەگەڵ خستنە خوارەوەی (132) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆکرانیا.


وەزارەتی بەرگری روسیا ئاژماچەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای روسیا كۆگایەكی عەمباركردنی موشەك و تەقەمەنی هەمەجۆریان بەئامانج گرتوە كە بەشێكی سەرەكی بوە لە چەكە كۆگاكراوەكانی ئۆكرانیا، بەوەش زیانێكی گەورەیان  بە هێزەكانی ئەو وڵاتە گەیاندوە.

252 جار خوێندراوەتەوە