وتەبێژی كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت:
ئیسرائیل بە پێشنیازەكەی ئەمەریكا بۆ ئاگربەست رازیبوە، بەڵام هەتا ئێستا بزوتنەوەی
حەماس رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕیوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كارۆلین
لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: بەمەبەستی راگرتنی جەنگی غەززە و دوای
رەوانەكردنی پیشنیازەكەی كۆشكی سپی لەرێگەی ستێڤ ویتكۆف، نوێنەری ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە بۆ تەلئەبیب، ئیسرائیل رەوزامەندی لەسەر جێبەجێ كردنی
دەربڕیوە.
وتیشی: گفتوگۆكان لەسەر كۆتایی هێنان
بە جەنگی كەرتی غەززە بەردەوامە.
كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای دەربڕینی رەزامەندی نەتانیاهۆ، پێشنیازی ئاگربەست بۆ
بزوتنەوەی حەماس نێردراوە، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕیوە.
166 جار خوێندراوەتەوە