توركیا رێگری
لە دو پەرلەمانتاری پێشو و هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات كە بەشداری لە کۆنگرەی
پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
دوای
ئەوەی لەسەر بانگێشتی دەمپارتی بۆ بەمەبەستی بەشداریكردن لە کۆنگرەی
پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان هەریەك لە نەسرین جەمال، گوڵستان
سەعید، پەرلەمانتارانی پێشو بزوتنەوەی گۆڕان
سەردانی توركیا دەكەن، بە فەرمانێكی تایبەت لە ئەنقەرەوە رێگرییان لێدەكرێت.
نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید، پەرلەمانتارانی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان
رایدەگەیەنن: لەسەر بانگێشتی پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەمپارتی) و بۆ
بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان لە رۆژانی
رۆژانی ( 28 و 29ـی 5ـی 2025) لەگەڵ خانمە پەرلەمانتارەكانی دیكەی لایەنە
سیاسییەكانی هەرێم بەنیازبون سەردانی ئەنقەری پایتەختی توركیا بكەن.
رونیانكردوەتەوە، لەگەڵ گەیشتنیان بە ئەو وڵاتە، پشكنین و لێكۆڵینەوەیان لە
پاسپۆرتەكانیان كردوە، دوای دو كاتژمێر دەستبەسەركردن، بەفەرمانێكی تایبەت كەلە
ئەنقەرەوە دەرچوە پێیان راگەیاندون؛ لە ئێستا و داهاتوشدا بۆیان نییە سەردانی
توركیا بكەن.
رونیانكردوەتەوە، بەئەو جۆرە لێگریان لێكراوە كە بەشداری لە كۆنگرەكە بكەن،
بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی خۆیان دوبارە دەكەنەوە و ھیواداریشن کۆنگرەیەکی سەرکەوتو
بێت و ھاورێ بەشداربوەکانیان ئازایانە پێشنیاز
و رەخنەکانیان پێشکەش بە كۆنگرەكە بكەن و بەسەلامەتی بگەرێنەوە.
دو پەرلەمانتارەكەی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لەهەر شوێنێک
بن پشتیوان و خەم خۆری گەل و نیشتیمان و ھەژاران و ھاورێكانیان و توند و تیژی کار
ناکاتە سەر ھێز و وەفاو ئیرادەیان.
راگەیەندراوی نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید:
پیرۆزە کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان
بەرێزان لەسەر بانگھێشت کردنی (دەمپارتی)بۆ بەشداربون لە کۆنگرە لە رۆژانی (28-29)ـی ئەم مانگە، بریارماندا ژمارەیەک لە ژنانی (گۆڕان ـ یەکێتی ـ
پارتی ـ یەکگرتو ـ کۆمەڵ ـ سۆشیالیست) بەشداربین و لە رۆژی (27)ـی مانگ بەرێ
کەوتین بۆ تورکیا، بەڵام بەداخەوە ھەر ئەوەندەی گەیشتنمان و دوای پشکنین و
لێکۆلینەوە لە پاسپۆرتەکان رێگریان کرد لە بەندە و گوڵستان خان و گوڵالە خان پاش
دو کاتژمێر دەست بەسەرکردن، وتیان بە فەرمانی تایبەتی (ئەنقەرە) ئێستاو داھاتو
بۆتان نیە پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە.
بەڵێ، لە سایەی حوکمرانی یەکی داپلۆسێنەرو تۆقێنەرو رەگەز پەرستەوە ئەوەی لەلای
گرنگ نەبێت مافی مرۆڤە ئێمەیان گەڕانەدەوە بۆ باشور بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی خۆممان
دوبارەکەینەوە و ھیوادارین کۆنگرەیەکی سەرکەوتو بێت وە ھاورێ بەشداربوەکانمان بە
ئازایانە ھەوڵ بدەن پێشنیار رەخنەکانیان پێشکەشبکەن و بە سەلامەتی بگەرێنەوە.
بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی گەرممان پێش کەش بەئاسایشی زاخۆ بکەین لەبەر
ئەوەی زۆر بە دڵسۆزانە بەدەممانەوە ھاتن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان و
پاسپۆرت و گەڕانەوەمان بۆ سلێمانی.
رێز و سوپاسمان بۆ ھەمو ھاورێیانی ھاو سەفەر و ئەو ھاورێیانەی کەبە تێل و نامە
پەرۆشمان بون لە گەل خێزانەکانمان و ھەواڵیان پرسیوین.
ئێمە لە چ شوێنێک بین پشتیوان و خەم خۆری گەل و نیشتیمان و ھەژاران و ھاورێیانمانین
ھیچ توندو تیژی و چاو سور کردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێزو وەفاو ئیرادەمان.
نەسرین شێخ جەمال
گوڵستان سەعید
418 جار خوێندراوەتەوە