پاپای
نوێی ڤاتیكان داوای ئاگربەست لە ئیسرائیل و حەماس دەكات و دەشڵێت: پێویستە هەردو
لایەن بەتەواوی رێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن.
هەواڵ:
(KNNC)
لە وتاری
هەفتانەی خۆیدا كە لە گۆڕەپانی سانت پیتەری ڤاتیكان بەڕێوەچو، پاپا لیۆی چواردهههم،
پاپای نوێی ڤاتیكان رایگەیاند: دایکان و باوکان لە كەرتی غەززە تەرمی منداڵە
کوژراوەکانیان بەرەو ئاسمان بەرز دەكەنەوە و داوای كۆتایی هێنان بە جەنگ دەكەن.
وتیشی: جارێكی
دیكە داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس دەكاتەوە، جەنگ رابگرن و هەمو
بارمتەکان ئازاد بکەن، پێویستە رێز لە یاسا مرۆییەكان بە تەواوی بگرن.
كاردیناڵ
ڕۆبێرت پریڤۆستیان دوای دەستبەكاربونی وەك پاپای نوێ، لەیەكەم وتاریدا پاپا لیۆی
چواردهههم داوای راگرتنی جەنگی ئۆكراینا و روسیای كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جیهان
پێویستی بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام هەیە.
لە (7ـی
ئۆكتۆبەری 2023) جەنگ لە نیوان بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و سوپای ئیسرائیلدا دروسبوە
و دوای ئەوی بەشێوەیەكی كاتی راگیرا لە لە (18ـی ئازاری 2025)ـەوە جارێكی دیكە
تەلئەبیب هێرشەكانی بۆسەر بزوتنەوەی حەماس دەستی پێكردەوە.
لای خۆشیەوە
تەندروستی كەرتی غەززە بڵاویكردەوە: ژمارەی قوربانیانیانی جەنگی غەززە لە (7ـی
ئۆكتۆبەری 2023) گە یشتوە بە (177) هەزار و (392)، ژمارەی گیان لەدەستدان لە (18ـی
ئازاری 2025) گەیشتوەتە سێ هەزار و (924) و (11) هەزار و (267) كەسی دیكەش
برینداربون.
152 جار خوێندراوەتەوە