حوسییەکانی
یەمەن ڕایانگەیاند؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٢٢ ھێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل
ئەنجامداوە.
هەواڵ:KNNC
کەناڵی مەسیرە
سەربە حوسییەکان بڵاوی کردەوە کە مانگی ئایار "سەختترین و
ئازاربەخشترین" مانگ بوە بۆ ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاندوە
کە چەکدارانی حوسی لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، ٢٢ ھێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل
ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردوە
کە ھێرشەکانیش لە رێگای ئاراستەکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئەنجامدراون.
64 جار خوێندراوەتەوە