وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕێزگرتن لە هەرێمی کوردستان کۆڵەکەی سەرەکی پەیوەندییەکانییانە
لەگەڵ عێراق، دەشڵێت: پاڵپشتی لەو ڕێککەوتنانە دەکەین کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی
کوردستان واژۆ کراون..
هەواڵ:KNNC
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی
کوردستانێكی بەهێز دوپات دەکەنەوە، دەشڵێت: ڕێزگرتن لە هەرێمی کوردستان کۆڵەکەی سەرەکی
پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ عێراق، هەربۆیە هەرێمی کوردستانێكی بەهێز لە بەرژەوەندی ئەمریکا
و عێراقیشە.
ئاماژەی بەوەش کرد: پاڵپشتی
لەو ڕێککەوتنانە دەکەن کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراون، چونکە ئەو گرێبەستانە
لە بەرژەوەندی هەردو لایەنەدایە، جەختیشی کردەوە لەوەی، هانی هەولێر و بەغداد دەدەن
پێکەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی غازی کار بکەن.
باسی لەوەشکردوە: غازی
هەرێمی کوردستان هاوکار دەبێت کە عێراق لە بواری وزەدا سەربەخۆ بێت، ڕاشیگەیاند: کۆمپانیا
ئەمریکییەکان بە ملیاران دۆلار لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێناییان کردوە. هیواشی
خواست دەرفەتى زیاتر بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان برەخسێنرێت..
426 جار خوێندراوەتەوە