ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرای کردوە، نەتانیاهۆ لە ئەمەریکا نیگەرانە و ڕەنگە ئیسرائیل بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە
بڕیاری لێدانی ئێران بدات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەزەندە دەکرێت ئامادەکارییەکانی
ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران کەمتر لە حەوت کاتژمێر بخایەنێت.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە
ڕایگەیاندوە؛ کە ئیسائیل لایەنی ئەمەریکییان ئاگادار کردوەتەوە کە ڕەنگە بنیامین ناتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران بدات، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێک
لە نێوان تاران و واشنتۆنیشدا بکرێت.
ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ئیسرائیل
لەم مانگەدا بەنیازە هێرش بکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام ترەمپ ئەمەی ڕەتکردەوە
و پێداگری لەسەر بەردەوامبونی دانوستانەکانی لەگەڵ تاران کرد.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە،
"ناتانیاهۆ بە ترەمپی وتوە کە لاوازی ئێران زۆر ناخایەنێت و کاتی گونجاوە بۆ
دەستپێکردنی هێرش بۆ سەری"، لە وەڵامدا ترەمپ وتویەتی،
لاوازی تاران دەرفەتێکە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە هەمو بەرنامەکانی
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران.
1056 جار خوێندراوەتەوە